من تاهەبم منەتباری تۆم
خۆشی ژیان قەرزداری تۆم
بۆم جوانترین دیاری خودایە
کە تۆ دڵداری منی و منیش دڵداری تۆم
خەڵکی دەڵێن بۆ چی ئەوا دڵت وێڵو سەرگەردانه
دڵێن چی وای کردوە کەوا تۆ بوی بە شێتو دێوانه
نازانن کە ئەشق وایە لە خەیاڵ دا ونت ئەکا
دڵ باڵ دەگرێ و تا بەرزایی ئاسمانەکانت ئەبا
نازانن کە تۆ فکرو هۆشی منت بردوە
نازانن کە ئەوچاوە چی لەو دڵە کردوە
نازانم پێش تۆ من چۆن ژیانم بەسەر بردوە
تەنیا هەبونی تۆیە دونیامی جوان کردوە
هیچکەس نازنێ کە من چەندە ئەتۆم خۆش ئەوێ
نازانن تەنها دڵم لە لای تۆ دا ئەسرەوێی
خۆ تۆ لە هەر کوێی بی من خەیاڵم دچتە ئەوێ
نازانن بە بێ تۆ خەو لەم دوو چاوە ناکەوێ
نازانن کە تۆ فکرو هۆشی منت بردوە
نازانن کە ئەوچاوە چی لەو دڵە کردوە
نازانم پێش تۆ من چۆن ژیانم بەسەر بردوە
تەنیا هەبونی تۆیە دونیامی جوان کردوە